کۆنتڕۆڵی هێزە عێراقییەکان بە سەر بوارگەی " ڕەبیعە" نزیک سنووری سوریا
هێزە عێراقییەکان ئێوارەێ چوار شەممە کۆنتڕۆڵی بوارگەی سەر سنووری " ڕەبیعە" لە نێوان عێراق و سوریایان گرتە دەست خۆیان .
هەواڵدەری ئاناتۆڵی بە گێرانەوە لە سوپای عێراق ڕایگەیاند، دوای پاشەکشەی هێزە کوردەکانی سوری لە بوارگەی سەر سنووری ڕەبیعە، هێزەکانی سەربازی و ئینتزامی عێراق ئێواڕەی چوار شەممە ، کۆنتڕۆڵی تۆکمەی ئەو بوارگەیەیان گرتە دەست خۆیان .
چالاکیی بوارگەی سەر سنووری ڕەبیعە لە سنوورەکانی باکووری عێراق و سوریا لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە دوای دزە وکنەی تاقمی ترۆریستی داعش بۆ ئەو ناوچەگەلە داخرابوو. هێزە عێراقییەکان بە سەقامگیر بوون لەو بوارگەیە بەرپرسایەتی و کۆنتڕۆڵی ئاسایشی ئەو شوێنەیان گرتە دەست خۆیان . دوای ئالۆزییەکانی ئەمدواییە لە نێوان بەغدا و هەولێر، هێزە ئاسایشییە عێراقییەکان یەک حەوتە لەمەوبەر ناوچەی سەر سنووری ڕەبیعە لە باکووری ڕۆژئاوای مووسڵیان لە ژێرکۆنتڕۆڵی هێزی پێشمەرگە هێناوەتە دەر و خستوویانەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان . دوای ئەوەی کە هێزی پێشمەرگە ی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠١٤ ناوچەی ڕەبیعەیان لە چنگ ئەندامانی داعش ڕزگار کرد، بەشی سوریی بوارگەی ڕەبیعە کەوتە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دێمۆکراتیک .
بوارگەی ڕەبیعە لە ڕاستی دا دەروازەی ڕۆیشتن لە باکووریی عێراقە بەرەو سوریا .