فوئاد مەعسووم : بڕیاری تڕەمپ زەبرێکی پتەوە لە ڕەوتی ئاشتیی ناوچەکە
سەرۆک کۆماری ئێراق بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە بۆ قودس لە داهاتوودا بە پاسا هەڵنەگر و زەبرێکی پتەو لە ڕەوتی ئاشتیی لە ناوچەکەدا زانی .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، سەرۆک کۆماری ئێراق ڕۆژی پێنجشەمە لە بەیاننامەیەکدا بە وشداری دان سەبارەت بە شوێنهاتی مەترسیداری بڕیاری نالۆژیکانەی دەوڵەتی ئەمریکا لەمەڕ دۆخی ناوچەکە و جیهان کە گیرۆدەی دیاردەی تڕوڕیزمە، وتی : ئەو بڕیارە پێشێلکرانی ئاشکرای یاسا نێونەتەوەییەکان و بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکانە سەبارەت بە فەلەستین و لەبەرچاو نەگرتنی مافی ڕەوای نەتەوەی فەلەستین . سەرۆک کوماری ئێراق پێکهاتنی وڵاتی سەربەخۆی فەلەستنی کە لەودا فەلەستینیەکان مافی تەواوی خۆیان لە سنوورەکانی 1967 هەبێت و پێتەختی وڵاتەکەیان قودسی پیروز بێت وەک چارەسەرییەکی دادپەروەرانەی گشتداگر بۆ پرسی فەلەستین زانی و هەموو دۆستانی فەلەستینی بۆ یەکگرتنی نیشتمانی و پتەو بوونی زیاتری یەکڕیزی ناوخۆیی بانگەواز کرد . ئێبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی ئێراقیش وێڕای ئاماژە بەوەی کە کردەوەی تڕەمپ سەبارەت بە قودس؛ ناوچەی عەرەبی و ئیسلامی و هەروەها هەموو جیهان لە سەرووبەندی قۆناغی نوێ داناوە ، شوێنهاتی ئەو کردەوەیەی بە پێش بینی نەکراو زانی . سەدان کەس لە زانایانی ئەهلی سونەی ئێراقیش لە کۆبوونەوەیکی ناڕازیانەدا لە بەغدای پێتەختی ئەو وڵاتە کردەوەی تڕەمپ سەبارەت بە قودسیان شەرمەزار کرد و لە داوایان لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی و کومەڵگای جیهانی کرد لە هەمبەر ئەو بڕیارەی کاربەدەستانی ئەمریک بێ دەنگ نەبن . دەوڵەتی کوەیتیش وێڕای ئاماژە بەوەی کە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ قودس بە پێچەوانەی یاسا و بڕیارنامە نێونەتەوەییەکانە،سەبارەت بەدۆخی یاسایی، سیاسی و مێژوویی شاری قودسە، جەختی کرد: ئەو بڕیارە هەروا بە پێچەوانەی بڕیارنامەکانی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، ڕێککەوتنەکان و کونوانسیونە نێونەتەوەییەکانە .