نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی : شەڕ بە دژی تیرۆریزم کۆتایی پێ نەهاتووە
نوێنەری مەرجەعی باڵائایەتوڵڵاسیستانی :شەڕ بە دژی تیرۆریزم، کۆتایی پێ نەهاتووە
نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە کەربەلا پێداگری کرد: سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی تەکفیریی داعش بەمانای کۆتایی هاتنی شەڕ بەدژی تیرۆریزم نییە .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێراقیی واع، شێخ عەبدولمەهدی کەربەلایی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە خوتبەکانی نوێژی هەینی ئەمڕۆ لە کەربەلا وتی : هێزی ئێراقی سەرکەوتن بەسەر تەیار ترین ئەندامانی تیرۆریستی کە ئێراقیان کردبووە ئامانج و خەڵکی جیهانیان سەرسامی خۆڕاگری و بەرخۆدانی خۆیان کرد .
مەهدی کەربەلایی وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی باشتر بوونی ڕەوشی ژیانی خەڵک لە ناوچە ئازاد کراوەکانی ئێراق و گەڕانەوەی ئاوارەکان پێداگری کرد و وتی : ئەگەر لەبەر فیتوای جەهادی کەفایی مەرجەعیەت نەبوو، ئەم سەرکەوتنە بە دەست نەدەهات.
نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لەدرێژەدا لەسەر پێویستیی هەڵس و کەوت بەرامبەر تۆڕەتیرۆریستییەکانی ژێر زەوینی پێداگری کرد .
کەربەلایی هەروەها داوای بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵی لە هەموو دامەزراوەکان و ڕێکخراوەکانی ئیداری کرد .