ئادار 01, 2018 09:35 Asia/Tehran
  • عەبادی خوازیاری هەڵگیرانی تۆکمە و تەواوی بایکۆتی کێبەرکێکان لە یاریگەکانی عێراق بوو

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئێوارەی چوارشەممە پاش کۆتایی هاتنی یاریی دۆستانەی فوتباڵی عێراق و عەرەبستان لە شاری بەسرە، لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری هەڵگیرانی تۆکمە و تەواوی ئەو بایکۆتانەی بوو کە بە سەر کێبەرکێکانی نێوان یاریگەکانی ئەم وڵاتە داسەپاوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "حەیدەر عەبادی" لەم بەیاننایەیەدا وتیشی: بەڕێوەچوونی سەرکەوتووانەی دیداری دۆستانەی نێوان فوتباڵی عێراق و عەرەبستان بوونی ئاسایش و هێوری و ئامادەیی یاریگەکانی عێراق بۆ میواندارێتی کردنی کێبەرکێکان پتەوتردەکاتەوە.

یانەی هەڵبژاردەی عێراق لەم یارییە دۆستانەیەدا توانی بە ئەنجامی چوار بە یەک لە یانەی هەڵبژاردەی عەرەبستان بباتەوە.

"سەلمان بن ئیبراهیم ئالی خەلیفە" سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی فوتباڵی ئاسیا ڕۆژی چوارشەممە پێش دەسپێبوونی یاریی دۆستانەی نێوان یانەی هەڵبژاردەی عێراق و عەرەبستان لە یاریگەی شاری بەسرە وتبووی: کاتی هەڵگرتنی بایکۆتی بەڕێوەچوونی یاری لە یاریگەکانی عێراق گەیشتووە.

فیفا چەندین ساڵە بایکۆتی داسەپاندووە بە سەر بەڕێوەچونی کێبەرکێ لە یاریگەکانی عێراق.

ئەم ڕێکخراوەیە بە دابەزاندنی ئاستی ئەو بایکۆتانە لە ساڵی رابردووە ڕێگای دا بەوەی کە یاری دۆستانەی نێودەوڵەتی لە سێ یاریگەی ئەم وڵاتەدا لە شارەکانی بەسرە، کەربەلا و هەولێر بەڕێوە بچێ بەڵام یارگەکانی بەغدا هێشتایش هەر ئەو بایکۆتانەیان لەسەرە.

سەرپەیڤ