پشتگری کاربەدەستی عێراقی لە ئامادەبوونی بەشێک لە هێزەکانی دەرەوەیی لە عێراق
سەرەڕای زۆرتر بوونەوەی نەیاریەتییەکان بە ئامادە بوونی هێزەکانی بیانی لە عێراق، وتە بێژی دەوڵەتی ئەم وڵاتە وتی: عێراق هەروەها پێویستی ئامادە بوونی بەشێک لە هێزەکانی بیانی بۆ فێرکاری و یارمەتی لوجێستیکییە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفزیۆنی ئێران لە بەغدا، سەعد ئەلحەدیسی رۆژی پینجشەممە لە وڵامی داوای پەرلەمان بۆ دیاریکردنیی زەمانی چوونە دەری هێزی بیانی لەم وڵاتە وتیشی: پەرلەمانی عێراق ئەو مافەی هەیە کە دوای شکستی داعش، چوونە دەری هەموو هێزەکانی بیانی داوابکات، بەڵام عێراق هەروا پیویستی بە مانەوەی بەشێک لەم هیزانەیە .
وتە بیژی دەوڵەتی عێراق وتی: بە سەرنج لە وەی کە ترۆریستان هەروەها لە بەشگەلێکی ولاتی سوریا دا چالاکن و هێستا هەرەشەیەک بۆ عێراق دینە ئەژمار، ئێمە هەروا پێویستمان بە ئامادەبوونی بەشێک لە هیزەکانی دەرەوەیی بۆ فیرکاری و یارمەتییەکانیی لۆجێستیکین.
وتە بیژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: بێتوو مەترسی ترۆریستان لە ناوچە لەناو بچێت و توانایی جەنگیی هێزی عێراقی زۆرتر بێتەوە، لە داهاتوو دەتوانین لە بارەی کەمبوونی هێزە عێراقیەکان بڕیار بگرین.