موقتەدا سەدر داوای لە ئێراقییەکان کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i330381-موقتەدا_سەدر_داوای_لە_ئێراقییەکان_کرد_بۆ_بەشداریکردن_لە_هەڵبژاردنی_پەرلەمانی
ڕێبەری ڕەوتی سەدر، خەڵکی ئێراقی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بانگ کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 13, 2018 09:26 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر داوای لە ئێراقییەکان کرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی

ڕێبەری ڕەوتی سەدر، خەڵکی ئێراقی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بانگ کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا  بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی نەشرە، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە وڵامی  پرسیارێک سەبارەت بەم بیروڕا گشتییە لەنێوان  خەڵکی ئێراق لەوان لایەنگرانی ڕەوتی سەدر کە هەڵبژاردن بێ ئەنجامە،  داوای بەشداریکردنی شارومەندانی  ئێراقی کرد  لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە  کە بڕیارە مانگی مەی بەڕێوەبچێت  هەتا بەم کارە ئێراق لە گەندەڵی  ڕزگار بکەن  . 

ناوبراو لە درێژەدا وتیشی:  ئێمە خەریکی لێکدانەوەی ڕێکارگەلێکین  و لە تەنیشت  گەلی ئێراق بۆ پێشگیری کردن لە  دووپات بوونەوەی هەڵەکان  دەوەستین  . ئێمە داوا لە گەلی ئێراق دەکەین  کە وڵات  بە دەستی گەندەڵکارانەوە دانەنێن  بەڵکوو  بە دانی دەنگ  هەوڵی خۆیان بدەن  هەتا ئێراق لە دەستی ئەم کەسانە ڕزگاریان بێت .