ئادار 18, 2018 19:38 Asia/Tehran
  •  پووچکردنەوەی گەڵالەی ترۆریستانی داعش لەمەر وەبەر ئامانج دانی زیارەتکارانی ئیمام هادی (ع)

سەرچاوە عێراقییەکان باسیان لە پووچکردنەوەی گەڵالەی ترۆریستانی داعش کرد بۆ وەبەر ئامانج دانی زیارەتکارانی ئیمام هادی (ع) لە ساڵرۆژی شەهادەتی دەهەمین ئیمامی سیعەکان دا.

 بە  گوێرەی ڕاپۆرتی  سومەرییە نیوز، سەرچاوە عێراقییەکان  ئەمرۆ  یەکشەممە ڕایانگەیاند، بەشی ئیتلاعاتی  سەربازی فەرماندەری ئۆپەراسیۆنی سامەرا و پۆلیسی عێراق  دوو حەشارگەی داعشییەکانیان لە ناوچەکانی سەید غەریب و جزیرە لە سامەرا دۆزییەوە کەلەو دا ترۆریستانی تەکفیری  خۆیان بۆ پەلامار بۆ سەر زیارەتکارانی ئیمام هادی (ع) لە ساڵرۆژی شەهادەتی دەهەمین ئیمامی  شیعەکان لە رۆژی چوار شەممە سێهەمی ڕەجەب(٢١ مارچ) ئامادە دەکرد.

 بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، هێزە عێراقییەکان  لە ناوەوەی حەشارگەی ترۆریستانی داعش ڕادەیەکی زۆر تەقەمەنی و هاوەن و ماددەی سەرەتایی پزشکیان دۆزیەوەو دەستیان بە سەر گرت.

 هەر لەم حالە دا فەرمانگەی ئیتلاعاتی  سەربازی  عێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند، هێزە ئاسایشییەکانی  ئەم وڵاتە یەکێ لە سەرکردەکانی تاقمی ترۆریستی داعش کە بەر پرسی خەرجەکانی ئەم گرووپە و لە باڵاترین پسپۆرانی بۆمب نانەوە بوو ، قۆڵبەست کردووە . فەرمانگەی ئیتلاعاتی سەربازی  عێراق وتیشی، ئەم سەرکردەی داعش دوای ئازاد کردنەوەی مووسڵ لە شاخ و چیاکانیی بادووش خۆی شاردبۆوە و پاشان هێزەکانی ئیتلاعاتی سەربازی توانیان لە باکووری مووسڵ دا قۆڵبەستی بکەن .

سەرپەیڤ