پێداگری هادی عامری لەسەر پێویستی لەناوبردنی تیرۆریزم و توندئاژۆیی و گەندەڵی لە ئێراق
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراق وێڕای پێداگری لەسەر پێویستی لەناوبردنی تیرۆریزم و توندئاژۆیی و گەندەڵی لە ئێراق ڕایگەیاند : شەری داهاتوو لەگەڵ کەسانێک دەبێ کە سامانی ئێراق بە تاڵان دەبەن .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئێراقی واع، هادی عامری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدر و سەرۆکی سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕۆژی شەممە لە ڕێ و ڕەسمی ڕاگەیاندنی پێکهاتنی ئەم هاوپەیمانییە وتی : لە ئەولەوییەتەکانی دیکەی هاوپەیمانیی فەتح، گەڕاندنەوەی جێگەوپلەی دەوڵەت و پێکهێنانی دەوڵەتی نەهاد و یاسا، داکۆکی کردن لە دەزگەی داد، بوون چەک تەنیا بەدەستی دەوڵەت، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و بنیات نانەوەی وێرانییەکان لەبەر چالاکی تیرۆریستان، دەبێت .
عامری پێداگری کرد : هاوپەیمانیی فەتح سەرنجێکی تایبەتیش دەداتە دامەزرانی نیزامی ئاسایشی سوپا، پۆلیس و هێزی حەشدی شەعبی لەباری پەروەردە، تەیارکردن و ڕێکخستن .
سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدری ئێراق بە ئاماژەدان بە پێویستیی چارەسەرکران گرفتی کەمبوونی ئاو لە ڕێگەی وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و گەیشتن بە ڕێگەچارەی دادگەرانە وتیشی : هاوپەیمانیی فەتح پێداگری دەکات لەسەر پەرەی پێوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێی ناوچە.
هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق دوازدەی مانگی مەی ساڵی 2018 بەڕێوەدەچێت. ئەم هەڵبژاردنە لەبەر شکستی داعش لە ئێراق خاوەن گرینگایەتیەکی زۆرە .