دۆزرانەوەی ماددە شیمیاییەکان و تەقەمەنی بەجێماو لە داعش لە پارێزگای نەینەوای عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i334608-دۆزرانەوەی_ماددە_شیمیاییەکان_و_تەقەمەنی_بەجێماو_لە_داعش_لە_پارێزگای_نەینەوای_عێراق
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بڕێکی زۆری ماددەی شیمیایی، ماددەی تەقینەوەیی و کەرەستەی تەقەمەنی بەجێماو لە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا دۆزراوەتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 16, 2018 10:26 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی ماددە شیمیاییەکان و تەقەمەنی بەجێماو لە داعش لە پارێزگای نەینەوای عێراق

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، بڕێکی زۆری ماددەی شیمیایی، ماددەی تەقینەوەیی و کەرەستەی تەقەمەنی بەجێماو لە گرووپی تیرۆریستیی داعش لە شاری مووسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا دۆزراوەتەوە.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی رادیۆ وتەلەفزیۆن، سەرلەشکر سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوێنێ یەکشەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وەرشەیەکی ئامادەسازیی ئۆتۆمبیلە بۆمب ڕێژکراوەکان و دروست کرانی هاوەن،  لە تیرۆریستانی تاوانکاری بەجێماوی داعش لە شاری مووسڵیش دەس کەوتووە.

هەروەها سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی نەینەوا رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، بەهاوکاریی هێزەکانی حەشدی شەعبی وعەشیرەتەکان، ناوچەگەلێک لەرۆژاوای پارێزگای نەینەوا لەچنگ تیرۆریستان پاکتاوکراوە.