عەبادی : ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی هەندێک لە ناوچەکانی ستانی ئەنبار دەستپێکراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i334854-عەبادی_ئۆپەراسیۆنی_پاکتاو_کردنی_هەندێک_لە_ناوچەکانی_ستانی_ئەنبار_دەستپێکراوە
سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ شەممە باسی لە دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنیی ناوچەکانی " ئەلجەزیرە" و" ئەعالی ئەلفورات" لە ستانی ئەنبار ڕۆژئاوای عێراق لە بوونی ترۆریستانی داعش باسیکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 18, 2018 05:16 Asia/Tehran
  • عەبادی : ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنی هەندێک لە ناوچەکانی ستانی ئەنبار دەستپێکراوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ شەممە باسی لە دەستپێکرانی ئۆپەراسیۆنی پاکتاو کردنیی ناوچەکانی " ئەلجەزیرە" و" ئەعالی ئەلفورات" لە ستانی ئەنبار ڕۆژئاوای عێراق لە بوونی ترۆریستانی داعش باسیکرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، "حەیدەر عەبادی" بەڕاشکاوی وتی هێزە عێراقییەکان بەردەوامن لە سەر ئۆپەراسیۆنی خۆیان تا پاکتاوکردنەوەی تۆکمەی ئەو وڵاتە لە ترۆریسم و پاشماوە بێدەنگەکانی ئەو .

 سەرە ڕای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە عێراق، هێشتا ژمارێک لە ئەندامانی ئەم گرووپە ترۆریستییە لە ناوچەکانی جۆر بە جۆری ئەو وڵاتە دا ئامادەن و بەشێوەی ناو بە ناو کردەوەی ترۆریستی ئەنجام ئەدەن.

 گرووپی ڕەشەکوژی داعش لە ساڵی ٢٠١٤ بە پشتگری دراوی و سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەو وڵاتە لە وان عەرەبستان بە پەلامار بۆ سور عێراق، بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکووری و رۆژئاوایی ئەو وڵاتەیان داگیر و تاوانکاریی بێ ئەژماریان ئەنجام دا. بە دوای ئەمە عێراق لە ئێران داوایکرد یارمەتی بەغدا بداتە لە خەباتی دژی ترۆریستان  دا.

 هێزە عێراقییەکان بە یارمەتی موستەشاری کۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی هەینی ١٧ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری "ڕاوە" لە ستانی ئەنبار(رۆژئاوای عێراق) (دوایین پێگەی داعش لە عێراق ئازاد بکەن. بە ئازادکرانیی ئەم شارە لە کردەوە دا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی هات.