داکۆکیی گومانلێکراوی سعودی لە هەندێ بەربژاری هەڵبژارڕنەکانی پەرلەمانی عێراق
نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد ، سعودی داکۆکی دەکات لە هەندێ کەسایەتی و بەربژاری گومانلێکراو لە هەڵبژاردنەکانی عێراق .
هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق 12ی ئایاری 2018 بەڕێوە دەچێ .
بە پێی راپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی عێراق ،«محمد الصیهود» ئەندامی فراکسیۆنی هاوپەیمانیی حکومەتی یاسا رایگەیاند :عەرەبستانی سعودی لە کاتێک دا داکۆکی دەکات لە هەندێ کەسایەتی و بەربژاری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کە لە بارەی زۆربەی ئەم کەسانە گومان و دڕدۆنگییی چالاکیی تیرۆریستیی هەیە .
سەهیوود وتیشی : سامر سەهبان باڵوێزی پێشووی سعودی لە عێراق لە کاتی مانەوەی لە بەغدا ، بە نیاز بوو داکۆکی بکا لەو کەسانەی کە لە چالاکیە تیرۆریستیەکاندا دەستیان هەبوو و ئامانجیشی بردنەپێشی گەڵاڵە و ئامانجی تیرۆریستی بوو .
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی حکومەتی یاسا جەختی کردەوە : ئاوانج لە پشتیوانی کردنی ئەو کەسانەی کە لە دۆسیەی تیرۆریستی دا دەستیان هەبووە ، پێکهێنانی پەرلەمانێکی لاواز و حکومەتێکی بێ توانایە .
ناوبراوپێشتریش لە بارەی گەڵاڵە زایۆنی - ئەمریکیەکان ف بۆ گۆڕینی هاوکێشەی سیاسی لە عێراق وشداری ابوو .