نیسان 28, 2018 11:38 Asia/Tehran
  • زیاتر له‌ 100 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ده‌بن

کۆمسیارێک له‌ کۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئاشکرای کرد بۆ چاودێری کردنی هه‌ڵبژاردنی مانگی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق زیاتر له‌ 100 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئاماده‌ ده‌بن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حازم ردینی ئه‌ندامی کۆمسیۆنه‌که‌ ڕای‌گه‌یاند: "له‌ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا پشت به‌ چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ده‌به‌ستین. له‌ ناوخۆدا چه‌ندین چاودێر له‌ باڵوێزخانه‌کانی وڵاتانی بیانیدا، له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه‌ مرۆیییه‌کان چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن".

ردینی گوتی: به‌رده‌وامن له‌ ڕاکێشانی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی تا به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکه‌ن و تا ئێسته‌ش زیاتر له‌ 100 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی تۆمار کراون.

ناوبراو گوتیشی: له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراقیشدا چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌توانن به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراقدا بکه‌ن.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی 12ی ئایاری داهاتوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.

سەرپەیڤ