نیسان 29, 2018 09:52 Asia/Tehran
  • گیرانی ژومارێک لە ئەندامانی داعش لە مووسڵ

وەزارەتی ناوخۆی ئێراق باسی گیرانی لانیکەم شەش ئەندامی داعشی کرد لە مووسڵ .

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی سومەریە نیووز، وەزارەتی ناوخۆی ئێراق ڕایگەیاند: ئەندامانی داعش لە هەندێ ناوچەی  مووسڵ خۆیان شاردوەتەوە .

وەزارەتی ناوخۆی ئێراق  حەوتەی ڕابردووش  باسی گیرانی بیست ئەندامی سەربە تاقمی تیرۆریستی داعشی کرد بوو لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ  .

لە ژووئیەی ساڵی 2017  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ، بەشێوەی ڕەسمیی ئازاد کرانی مووسڵی ڕاگەیاند.

سەرباری شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ئێراق، هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە دان و بەشێوەی پڕژو بڵاو دەست دەدەنە هەوڵی تیرۆریستی  .

سەرپەیڤ