لەناوبرانی باندێکی سەربە داعش لە پارێزگای دیالەی عێراق
سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشیی ئەنجومەنی پارێزگاریی دیالەی عێراق ڕایگەیاند: دەم و دەزگە ئاسایشییەکان توانیان باندێکی سەربە داعش کە بەنیازبوو هەوڵی تیرۆریستی لە ڕەوتی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق ئەنجام بدات، لەباقوبە بناسن و لەبەینیان ببەن.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز، سادق حوسێنی سەرۆکی کۆمیتەی ئاسایشی لە ئەنجومەنی پارێزگایی دیالە وتی: تیمێکی وەزارەتی ناوخۆ و ڕێکخراوی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی عێراق توانیان لە ئۆپراسیۆنێکدا، ئەو باندە تیرۆریستییە کە چەکئامێر و کەرەستەی سەربازی زۆریشیان لەدەستدابوو، بناسن و سێ کەس لە ئەندامەکانیشی بگرن.
لەهەمان کاتدا، سەرچاوە میدیاییەکان ڕایانگەیاند، بۆمبێکی دانراو لەنزیک بازاڕێک لە دەورووبەری ناوچەی ئەلوەجیهییە لەباکووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە تەقیوەتەوە. بەهۆی ئەو تەقینەوەیە، کەسێکی سیڤیل کوژراو ژمارێکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، هاوپەیمانیی بەناو دژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا بەداخستنی هەموو نووسینگەکانی لە عێراق، کۆتایی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی لەدژ گرووپی تیرۆریستیی داعش لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
ژەنەراڵ والتر پیات سەرۆکی فەرماندەیی زەوینیی هێزە هاوبەشەکان لە عێراق وتی: هەموو بەرپرسایەتییەکانی بەشی سەرکردایەتی زەوینیی هێزە هاوبەشەکان بۆ بنکەی سەرەکیی ئۆپراسیۆنی ورەی پتەو، دەگوێزرێتەوە.