حەیدەر عەبادی: مەرجی سەرکەوتنی پاش داعش بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە
May 04, 2018 04:04 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی ئێراق شەوی ڕابردوو جەختی کرد کە مەرجی سەرکەوتن لە قۆناغی پاش داعش لەم وڵاتە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "حەیدەر عەبادی" بە ئاماژە بەوەی کە سەرکەوتن بە سەر گرووپی تیرۆریستیی داعش بۆ ئێراقییەکان گەلێک پڕبایەخە راشیگەیاند؛ خەڵکی ئێراق! ئەمڕۆکە دەتوانین بە بنیاتنانەوەی ئێراق و ئاوەدان کردنەوەی وڵاتەکەمان پەرجویەکی دیکە بھێننە ئاراوە، بەڵام پێشمەرج ئەوەیە کە گەندەڵیی بنەبڕ بکرێ و بەرامبەر بە گەندەڵکاران راوەستین.
هێزە ئێراقییەکان بە یارمەتیی راوێژکارانی سەربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی هەینی ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠١٧ توانیان شاری ڕاوە لە پارێزگای ئەنبار کە دوایین بنکەی داعش لە ئێراق بوو ڕزگار کەن. بە ڕزگار کردنی ئەم شارە بە کردەوە دۆسییەی داعش لە ئێراق داخرا.
سەرپەیڤ