May 06, 2018 08:20 Asia/Tehran
  • دەستپێکرانی گەڵاڵەی ئاسایشی هەڵبژاردن لە ئێراق

بە دەستپێکرانی ئامادەبوونی تۆکمەوتەواوی هێزی سەربازی و ئاسایشیی ئێراق، گەڵاڵەی تایبەتی ئاسایشیی دابین کردنی ئاسایشی هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە، دەستی پێکرا .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە ئێراق  باسی  دەستپێکرانی گەڵاڵەی  ئاسایشی  و گەیشتنی هەموو هێزی سەربازی و ئاسایشی ئەم وڵاتەی کرد بۆ قۆناخی  ئامادەبوونی تۆکمەوتەواو هەتا کۆتایی هەڵبژاردن.

هەرلەم حاڵەدا سەعد مەعن  وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق و وتەبێژی  ئەرکانی ئۆپراسیۆنی بەغداش   بەرلەمە باسی  ئامادەیی ئاسایشی  بۆ دابین کردنی  ئاسایشی  هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی کرد بوو لە ڕۆژی دوازدەی  مانگی مەی   و تبووی  هاواهەنگی باش  کراوە لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن  . 

هەڵبژاردنی  پەرلەمانیی ساڵی 2018ی ئێراق، یەکەم هەڵبژاردنی ئەم وڵاتە دوای شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش و دووهەمین هەڵبژاردن دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئێراق لە ساڵی  2011  دێتە ئەژمار.

حەوت هەزارو  367  بەربژاری  هەڵبژاردن  لە هەژدە پارێزگەی ئێراقەوە بۆ بەدەست هێنانی   329  کورسی پەرلەمانی ڕکابەری یەکتر دەکەن  هەتا دوای  هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمان، بواری هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی ئەم وڵاتە ش دەستەبەر بێت  . 

بەپێی  ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی ئێراق ، تەبیلیغاتی هەڵبژاردنی  ئەم وڵاتە کەلە ڕۆژی چواردەی  ئاڤریلی ڕابردووەوە دەست پێکراوە  ، بیست و چوار کاتژمێر بەرلە دەستپێکرانی  دەنگ وەرگرتن  کۆتایی پێ دێ.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئێراق ڕۆژی دوازدەهەمی مانگی  مەی بەڕێوە دەچێت  . 

سەرپەیڤ