فەرمانی عەبادی بۆ بوردومانی بنکەی داعش لە سوریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i337228-فەرمانی_عەبادی_بۆ_بوردومانی_بنکەی_داعش_لە_سوریا
دوابەدوای هەماهەنگیی سوریا و ئێراق لە بانترین ئاست لەشەڕ بەدژی تیرۆریزم، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی پەلامار بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوخۆی سوریای دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2018 08:25 Asia/Tehran
  • فەرمانی عەبادی بۆ بوردومانی بنکەی داعش لە سوریا

دوابەدوای هەماهەنگیی سوریا و ئێراق لە بانترین ئاست لەشەڕ بەدژی تیرۆریزم، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق فەرمانی پەلامار بۆسەر تیرۆریستانی داعش لە ناوخۆی سوریای دەرکرد.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئێراقییە، نووسینگەی سەرۆک  وەزیرانی ئێراق ڕایگەیاند :  هێزی ئاسمانیی ئەم وڵاتە لەسەر فەرمانی  حەیدەر عەبادی  فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێراق، بنکەی سەرکردەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لەباشووری  ناوچە ی دەشیشە لەباکووری  ڕۆژهەڵاتی سوریایان داوەتە بەر پەلامار.

یەحیا زوبەیدی  وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق  پێداگری کرد :   هێزی ئێراقی  تیرۆریستانی وەهابی زایۆنیستیی داعشیان  لە ناوخۆی خاکی  سوریا  بە هەماهەنگی دەوڵەتی ئەم وڵاتە  داوەتەبەر ڕاوەدوونان .

فەرماندەی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی  ئێراق، ئاڤریلی ڕابردوو  دوابەدوای دەرکرانی  فەرمانی حەیدەر عەبادی ، بنکەی تیرۆریستانی داعش لەوان  گرینگترین  کارگەی چێکردنی بومب و چێندرانی بۆمب لە نێو ئوتوموبیلەکان لەنێو خاکی سوریایان بە فڕۆکەی ئێف شازدە داوەتە بەر پەلامار  و بەتەواوی  تێکیان شکاندووە.

بەرلەمە ئەحمەد  ئەسەدی وتەبێژی  حەشدی شەعبی ئێراقیش  لە کۆنفرانسی وتووێژیی  جیهانی  سەبارەت بە تیرۆریزم لە بەغدا وتی : لە درێژەی شەڕ بە دژی داعش لە دوولایەنی ئێراق و سوریا لە نیزیکی سنوورە هاوبەشەکان، هەماهەنگی  بەربڵاو لەنێوان  دوولایەن پێویستە.