داواکاریی حەیدەر عەبادی لە خەڵکی عێراق بۆ بەشداریی بەربڵاو لە هەڵبژاردنی وڵاتەکەیان و چوونیان بۆ بەردەم سندووقەکانی دەنگدان
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە خەڵکی وڵاتەکەی کرد کە بەشێوەیەکی بەربڵاوو بەشداریی بکەن لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی ئەو وڵاتەدا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعیراقیە، حەیدەر عەبادی ، خوازیاریی ئامادە بوونی بەربڵاوی شارومەندانی عێراقی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئەم وڵاتە بوو ئەو لە گرووپە سیاسییەکان داوایکرد لە پیکهاتنیی دەوڵەتی داهاتوو پێکەوە تەعامۆلیان بێت. عەبادی هەروەها وتی : عێراق لە سەروبەندی قۆناخی چێکردن و بنیات نانەوە دایە .ئەو جەختیکرد دەوڵەت هەموو کاروباری بەرایی پێویست بۆ هەڵبژاردنەکان،لەوان ڕاگواستنەوەی ئەمنی سندووقەکانیی دەنگ وەرگرتن و کردەوەکانی پێویست بۆ بەرەڤانی لە دەنگدەرانی ئەنجام داوە. شارومەندانی عێراقی ڕۆژی ١٢ مای بە دەوڵەتی فیدراڵی ئەم وڵاتە دەنگ دەدەن.ئەمەیەکەم هەڵبژاردنەکانە دوای شکستی تاقمی ترۆریستی داعش لە ساڵی رابردووی زایینی دا .