عێراق لەسەروبەندی یەکەم هەڵبژاردنەکانی سەردەمی دوای داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i337936-عێراق_لەسەروبەندی_یەکەم_هەڵبژاردنەکانی_سەردەمی_دوای_داعش
سبەی شەممە ١٢ی مای٢٠١٨ چوارەمین خولی هەڵبژاردنیی پەرلەمانی پاش ڕووخانی رژیمی سەددام، دیکتاتۆری لەناوبراو عێراق لەساڵی٢٠٠٣ و یەکەم هەڵبژاردنەکانی پاش شکست هێنانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، لەناوخۆی عێراقدا بەڕێوە دەچێ.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2018 14:21 Asia/Tehran
  • عێراق لەسەروبەندی یەکەم هەڵبژاردنەکانی سەردەمی دوای داعش

سبەی شەممە ١٢ی مای٢٠١٨ چوارەمین خولی هەڵبژاردنیی پەرلەمانی پاش ڕووخانی رژیمی سەددام، دیکتاتۆری لەناوبراو عێراق لەساڵی٢٠٠٣ و یەکەم هەڵبژاردنەکانی پاش شکست هێنانی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، لەناوخۆی عێراقدا بەڕێوە دەچێ.

دەنگدانی عێراقیانی دانیشتووی بیست و یەک وڵاتی جیهان و هەروەها هێزە چەکدارەکان، دوێنێ پێنج شەممە دەی مای ئەنجامی گرت کە بەرپرسانی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق باسی هاوبەشیی سەتا ٧٨ی هێزە چەکدارەکانی کرد.

بانگەشە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکانی عێراق کە لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە ١٤ی ئاڤریلەوە دەس پێ کرابوو لەکاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بەکاتی خۆجێی، چۆتە قۆناخی بێ دەنگەی هەڵبژاردنی پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان و هەرچەشنە بانگەشەی هەڵبژاردنی بەربژاران قەدەغە ڕاگەیێندراوە.

لەهەمان کاتدا، "حازم الردینی" ئەندامی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق ڕایگەیاند: نزیک بە شەست هەزار چاودێری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی چاودێری دەکەن بەسەر هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکان لە پارێزگاکانی عێراق.

کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆی حەشیمەتی٣٦ملوێن کەسیی عێراق، ٢٤ملوێن کەس مەرجداری دەنگدانن و هەڵبژاردنەکان لە ١٨ پارێزگای عێراق بەڕێوە دەچێ.

لەو هەڵبژاردنانەدا زیاتر لە حەوت هەزار بەربژار بۆ بەدەستەوە گرتنی ٣٢٨کورسیی پەرلەمان دەکەونە ململانێ، جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، ئەو پارتانەی کورسییەکانی پەرلەمانیی بەدەست دێنن، دەبێ لەسەر سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان ڕێککەون بەومانایە کە دابی باوی ئێستای عێراق پەسەندکراوی فراکسیۆنە سیاسییەکانە و لەسەر ئەو بنەمایەیە کە سەرۆک کۆمار دەبێ لەکوردەکان، سەرۆک وەزیران شیعەو سەرۆکی پەرلەمانیش دەبێ سوننی بێت.

هاوپەیمانی ئەلفەتح بەڕێبەریی هادی عامری، نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی، سائیرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر، دەوڵەتی قانون بە سەرۆکایەتی نوری مالکی و حیکمەتی نیشتمانی بەڕێبەریی عەممار حەکیم، پێنج پێڕستی مەزنی هەڵبژاردنیی ڕەوتەکانی زۆرینەی گەلی عێراق(شیعەکان)ـن.