May 13, 2018 19:48 Asia/Tehran
  •  دەنگ و باسی هەڵبژاردنەکانی عێراق و ئەگەری ژمارەی کورسیەکانی یەکێتی نیشتمانی/ داوای ٦ پارت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکان

ژمارەی گریمانەیی ئەو کورسیانەی کە رەنگە یەکێتی نیشتمانی لە پەرلەمانی عێراق وەدەستی بێنێ و داوای ٦ پارت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە لە نوێترین دەنگ و باسی هاوپێوەند بە هەڵبژاردنەکانە .

  بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ئەلنەهرەین، سەرچاوەکانی سەر بە یەکێتی نیشتمانی  ژمارەی کورسییەکان وا لە پەرلەمان دەستی دەخات ١٥ کورسی ڕاگەیاندووە .

ئەمەو لە لایەکی ترەوە ژێدەرە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە ٦ پارتی کوردی لە دانیشتنێک لە نووسینگیە هاوپەیمانی دادپەروەری و دیمۆکراسی لە سلێمانی خوازیاری هەڵوەشاندنیی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان بوون.

 بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هاوپەیمانی دادپەروەری و دیمۆکراسی، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، بزوتنەوەی ئەلئیسلامییە و پارتی کۆمۆنیستی کوردستان لە دانیشتنێک لە سلێمانی ڕەخنەیان گرت لە حاند ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و خوازیاری هەڵەوشاندنیی بوون. هەر لەم حالە دا سەرچاوەیەکی سەر بە کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند کەلە ١٠ دەڤەری  بەغدا بژاردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بە دەست دەبێت.

سەرپەیڤ

بۆچوونت