دۆزینەوەی چەک و چۆڵی تڕۆڕیستان لە ڕۆژهەڵاتی ئەنباری ئێراق
هێزە ئێراقیەکان لە ڕەوتی ئوڕاسیونێکدا ژومارێکی زۆر چەک و چۆڵی تڕوڕیستانی تەکفیریان لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای ئەنبار دۆزیەوە و دەستیان بە سەردا گرت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی کاناڵی سومریە نیوز یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی ناوەندی هەواڵدەریی ئاسایشی ئێراق ڕایگەیاند ک لە ئوپڕاسیونی هێزە ئێراقیەکان پشتوێنێکی تەقینەوەیی چوار مووشەک 13 کڵاشینکوف لە ماڵێکی کاولکراو لە ناوچەی ئەلڕووفە لە پارێزگای ئەنبار دوزراوەتەوە . فەیسل عیبادی فەرماندەری پولیسی پارێزگای دیالەی ئێراقیش باسی کرد لە کاولکردنی شەش حەشارگەی داعش و پووچەڵکرانەوەی بومبەکان و مادەی تەقەمەنی و دۆزینەوەی دوو مووشەکی کاتیوشا لە ڕەوتی ئوپراسیونێکدا لە پارێزگاکانی دیالە و سەلاحەدین . ئوپڕاسیونی دژە تیروڕیستی سوپای ئێراق لە شوێنە جوراوجورەکانی ئەو وڵاتە بۆ لەناو بردنی ئەندامانی بە جێ ماوی داعش و هەروەها دۆزینەوەی چەکەکانی سەر بە ئەوان درێژەی هەیە . سەرەڕای شکستی تاقمی تڕوڕیستی داعش لە ئێراق هێشتا ژومارێک لە ئەندامانی ئەو تاقمە تیروڕیستیە لە شۆێنە جۆراوجۆرەکانی ئەو وڵاتە ئامادەن و بە شێوەی بەربڵاو دەست ئەدەنە کردەوەگەلی تیروڕیستی .