گیرانی ژومارێک لە تیرۆریستانی داعشی لە مووسڵ
سەرۆکی پۆلیسی پارێزگەی نەینەوای ئێراق ڕایگەیاند: هێزی پۆلیس لە ئۆپراسیۆنێک دا لە ناوچەی عبور لە ناوەڕاستی مووسڵ، دوازدە تیروریستی داعشیان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی سومەرییە، حەمەد نامس جەبووری، سەرۆکی پۆلیسی پارێزگەی نەینەوا بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی : لەبەر پەلاماری ڕۆژی ڕابردووی تەکفیرییەکانی داعش بۆسەر ناوەندێکی پشکنینی پۆلیس لە ناوچەی مەتیبیحە لەباکووری تەکریتیش دوو پۆلیس کوژران و ژومارێک لە تیرۆریستانی داعشیش کوژران.
جەبووری وتیشی: پۆلیسی ئەم پارێزگەیە درێژە دەدەن بە ڕاوەدووی داعشییەکان.
دەوڵەتی ئێراق بیست و یەکەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 ، کۆتایی ئامادەبوونی سەربازی تاقمی تیرۆریستی داعشی ڕاگەیاند بەڵام پاشماوە ی تیرۆریستان، پەلامارگەلێک لە هەندێ ناوچەی ئەم وڵاتە ئەنجام دەدەن.
سوپا و حەشدی شەعبی ئێراق ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی پێ وشوێن گرتن و لەناوبردنی پاشماوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە ئەنجام دەدەن.