بەرپرسی بۆمب دانانی داعش لە ئێراق گیرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i340762-بەرپرسی_بۆمب_دانانی_داعش_لە_ئێراق_گیرا
ناوەندی پێ وشوێن گرتنی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبا باسی گیرانی بەرپرسی بۆمب دانانی داعش هاوڕێ لەگەڵ پێنج تیرۆریستی تر لە ڕۆژهەڵاتی ئێراقی کرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 02, 2018 11:38 Asia/Tehran
  • بەرپرسی بۆمب دانانی داعش لە  ئێراق  گیرا

ناوەندی پێ وشوێن گرتنی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبا باسی گیرانی بەرپرسی بۆمب دانانی داعش هاوڕێ لەگەڵ پێنج تیرۆریستی تر لە ڕۆژهەڵاتی ئێراقی کرد .

یەحیا زوبەیدی ، وتەبێژی ناوەندی زانیاری گەیاندنی  هەواڵی ئاسایشیی ئێراقیش وتی: هێزی ئاسایشی سەر بە پۆلیسی نەینەوا بە پشت بەستن بە زانیاری وردودروست،  هەماری چەکی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە گوندی سەحەج  ژومارێکی زۆر چەک و تەقەمەنییان دۆزیوەتەوە.

هێزی ئاسایشی هەروەها  توانیان دەیان  بۆمبی  بەجێماوە لە تیرۆریستانی  داعشیان  لە پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق ، بتەقێننەوە و ژومارێکیش لەوان بدۆزینەوە و دەستی بەسەر دابگرن.

بەپێی ڕاپورتی زوبەیدی ، هێزی ئاسایشی 370  گوللە هاوەنی کاتیوشا  لە سەر ئوتوموبیلێکەوە  کە بەرەو بەغدا  دەڕۆیشت، دۆزییەوە و دەسیان بەسەرداگرت.