حوزه‌یران 04, 2018 11:37 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی بەسەدان لۆری هەڵگری ماددەی تەقینەوە لەباکووری ئێراق

وەزارەتی ناوخۆی ئێراق باسی دەست نیشانکرانی زۆرتر لە چوارسەد لۆری هەڵگری ماددەی تەقەمەنی کرد لە بەشی ڕۆژئاوایی شاری مووسڵی باکووری وڵاتەکەی .

بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم بە گێڕانەوە لە سومەریە نیوز، سەعد مەعن  وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئێراق  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک  ڕایگەیاند  : بەشی  ئۆپراسیۆنی  نائاسایی پۆلیسی  پارێزگەی  نەینەوا، شەوی دووشەممە دوای وەرگرتنی زانیاریگەلێک، ئەم  لۆریانەیان لە ناوچەی  حەی  تەنک  لە بەشی  ڕۆژاوایی مووسڵ، دۆزییەوە و دەستی بەسەرداگرت . 

هێزی سوپاو حەشدی شەعبی ئێراق  دەیەمی ژووئییەی ساڵی 2017  باسی ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوی  مووسڵیان کرد و لەو کاتەوە تائێستا ئۆپراسیۆنی پاکتاو کردن و بەدواداگەڕانی بەربڵاوی  پاشماوەی داعش  لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق لەوان  ئەم شارە درێژەی هەیە و لە ئەنجام دا تائێستا چەندین حەشارگەی تیرۆریستانی داعشی دۆزراوەتەوە  . 

بەپێی هەواڵێکی دیکە، عیماد  زەهیری ، فەرماندەی ئۆپراسیۆنی  سامەڕا ڕایگەیاند:  هێزی ئاسایشی سەربە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سامەڕا ف توانیان  تاقمێکی تیرۆریستی سەربە  تیرۆریستانی داعش  بگرن.

سەرپەیڤ