هەڵمەتی دژە تیرۆریستیی سوپای عێراق لە ڕۆژهەڵاتی مووسڵ
سوپای عێراق هەواڵی دا لە هەڵمەتی دژە تیرۆریستی لەلایەن هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ ، لەباکووری عێراق .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، سوپای عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند : هەڵمەتی دژە تیرۆریستی هێزە عێراقیەکان لە مێحوەری ڕۆژهەڵاتی شاری مووسڵ هەڵکەوتوو لە نەینەوا ئەنجام بووە ولەم هەڵمەتەدا ئەندامێکی تەکفیری داعش دەسگیر کراوە. ئەمە لە حاڵیکدایە کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو هێزە عێراقیەکان توانیان ژمارەیەک لە بەرماوەکانی داعش لە ناوچە جۆرەبەجۆرەکانی مووسڵ ناس کەن و بیانگرن. هەرلەم حاڵەدا " باقرجەبر ئەلزوبەیدی" وەزیری ڕێگاو بان وگواستنەوەی عێراق سەبارەت بە جمووجوڵی داعش بۆ جێگیربوون لەدەوروبەری کەرکووک وسامەڕا وپەلامار بۆسەر بەغدا وشداری دا ووتی: ئەم جمووجوڵانە بە لاگری کەسانێک ئەنجام دەبێت کە لەباری ماڵیەوە پشتیوانی لە داعشیەکان دەکەن. ئەلزوبەیدی وتیشی: تیرۆریستەکانی داعش بە قۆستنەوەی ناڕەوای دۆخی سیاسیی وڵات بەشێوەی شەووڕۆژ چالاکی دەکەن هەتا ئەندامانی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا بۆ ناوچە نزیکەکانی سامەڕا وکەرکووک بگوازنەوە هەتا بەغدا بدەنە بەرپەلامار.