فواد مەعسووم: پێشگیری لە گەڕانەوەی تیرۆریستان، سەرکەوتنی ئێراق یەکلایی دەکاتەوە
سەرۆکی ئێراق پێداگری کرد : سەرکەوتنی گەلی ئێراق بەسەر تیرۆریزم دا بە پێشگیری لە گەڕانەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان، یەکلایی و تۆکمە دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی هەینیی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون ، فواد مەعسووم لە چوارەمین ساڵوەگەڕی ڕەگەز کوژکردنی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە، وتی : پێشگیری کردن لە گەڕانەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لە ڕێگەی پێبەند بوون بە بایخەکانی شارومەندی، بەهێزبوونی دیموکراسی، پێبەندبوون بە یاسای بنەڕەتی و پێکهاتنی دەوڵەت بە پێی دامەزراوەکان، ئەنجام دەبێت .
سەرۆکی ئێراق هەروەها بە ئاماژەدان بە پێشوازیی ئێراق لە بڕیارنامەی 2379ی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە دادگایی کرانی تاقمی داعش لەبەر تاوانکاریگەلێک کە لە ئێراق تووشی بووە وتیشی : ئێراق لە جێبەجێ کرانی ئەم بڕیارنامەیە بەردەوام داکۆکی دەکات و پێ وشوێنی دەگرێت .
هەرلەم حاڵەدا سەرچاوە میدیاییەکان باسی کوژرانی 12 تیرۆریستی داعشیان کردووە لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی سوپای ئێراق لە شاری بەلەد سەربە پارێزگەی سەلاحەدین .
سەرچاوەیەکی سەربازیش وتی : چەکدارانی نەناسراو دوێنێ پێنج شەممە بە ڕەشاش بەرەوماڵی ڕازی تائی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی ئێراق لە پارێزگەی موسەنا تەقەیان کرد بەڵام ناوبراو گیانی بەسەلامەت دەرکرد.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی سامەڕاش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: هێزی ئێراقی حەشارگەیەکی داعشیان لە سامەڕا داوەتە بەر پەلامار کەبە هۆیەوە یازدە تیرۆریستی تەکفیری کوژراون .
بەپێی هەواڵێکی تریش هێزەکانی ئاسایشتی ئێراق لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی گەڕان لە شاری مووسڵ سێ پشتوێنی تەقینەوە و تی ئێن تی و ماددەی «سی فور» وهەروەها بۆمبگەلێک کە لە نێو فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکان کەڵکیان لێ وەردەگیردرێ، دۆزیوەتەوە ودەستیان بەسەردا گرتووە.