ئاب 16, 2018 23:27 Asia/Tehran
  • دەنگۆی کشانەوەی نوری مالکی لە خۆ کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

ئه‌ندامێی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق و لە بەرپرسانی باڵای دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالکی باسی ئەوە دەکات کە ناوبراو بە نیازی کشانەوەیە لە خۆ کاندید کردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیکانی عێراق، ئه‌ندامێکی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئاماژه‌ به‌کشانه‌وه‌ی نوری مالکی ده‌کات له‌خۆ کاندیدکردنی  بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

ره‌سوڵ رازی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق و سه‌رکرده‌ له‌ده‌وڵه‌تی یاسا،رایگه‌یاندوه‌: نوری مالکی سه‌رۆکی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران کاندید ناکات و کشاوه‌ته‌وه‌.

بە قسەی ئەم بەرپرسە باڵایەی دەوڵەتی یاسا ، هه‌وڵه‌کان بۆ پێکهێنانی گه‌وره‌ترین کوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌رده‌وامه‌و هه‌فته‌ی داهاتوو، یان دوای پشووه‌کانی جێژنی پیرۆزی قوربان راده‌گه‌یه‌نرێت.

ره‌سوڵ رازی، ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق ئەوەشی ڕوون کردووه‌وتەوه‌ کە: هه‌ریه‌ک له‌ هادی عامری و حه‌یده‌ر عه‌بادی و ناوێکی تر به‌هێزترین کاندیده‌کان بۆ ئه‌و پۆسته‌ن که‌ پێویستی به‌ ٣٠ خاڵ ده‌بێت، له‌ڕووی پێکهێنانی کوتله‌ی گه‌وره‌.

بە قسەی ناوبراو: هه‌ردوو حزبی کوردی یه‌کێتیی و پارتی و حزبه‌ دیاره‌کانی سوننه‌ش له‌گه‌ڵ کوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانین به‌پێی ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی له‌نێوانیاندا ده‌کرێت". 

گۆڕەپانی سیاسیی ئێراق لە بارودۆخی ئێستادا شایەتی  وتووێژی سیاسیی فراکسیۆنەکانە سەرکەوتووەکانە لە ئاراستەی  پێکهاتنی فراکسیۆنی زۆرینە  کە بەرپرسی پێکهێنانی دەوڵەتی داهاتوو دەبێت.

سەرپەیڤ