لەناوبرانی سێ جبەخانەی تیرۆریستان لەلایەن هێزە ئێراقییەکانەوە
هێزە ئێراقییەکان لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێک لە شاری فەلوجەی هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەنباری وڵاتەکەیان دەستیان داگرت بەسەر سێ جبەخانەی تیرۆریستانی تەکفیری و لەناویان بردن.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلمەسەلە، ئیدارەی هەواڵگریی سەربازی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەمارە دۆزراوەکان داگری ١٥٠بۆمبی تیرۆریستان بوو کە بەتەواوەتی لەبەین چوون.
هێزە ئاسایشییەکانی ئێراق ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ناوچەی سنووریی پارێزگاکانی کەربەلا و ئەنباریان لەبوونی تیرۆریستانی داعش پاکتاوکرد.
حکومەتی ئێراق دیسەمبەری٢٠١٧، کۆتایی ئامادەبوونی سەربازیی گرووپی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند، بەڵام پاشماوەکانی تیرۆریستان لەبڕێک ناوچەدا هەرماون.
لەهەواڵێکی دیکەدا، ئیدارەی گشتیی گومرکی ئێراق کە سەربە وەزارەتی دراڤیی ئەو وڵاتەیە ئەمڕۆ دووشەممە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەسەرنجدان بە ڕێکارنامەی کڕین و فرۆشتنی پارەی بیانی لە ئێران، ڕێژەی یاسایی هاتنی پارەی دەرەکی بۆ ئێران دە هەزار یۆرۆ و ڕێژەی یاسایی چوونەدەری پارەی دەرەکی لە ئێڕان پێنج هەزار یۆرۆ یان هاوسەنگەکەیەتی.