وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا گەییشتە بەغدای پێتەختی عێراق
وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا بە سەردانێک گەییشتە پێتەختی عێراق و لە لایەن بەرپرسانی ئەم وڵاتەوە لە فڕۆکەخانەی بەغدا پێشوازیی لێ‌کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە سه‌ردانێکی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدای پێیته‌ختی عێراق و بڕیارە سەردانی هەولێریش بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەش کۆببێتەوە.
بە پێی ئەم ھەواڵە، کاژێرێک لەمەوپێش مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌غدا له‌لایه‌ن حازم یوسف بریکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، پێشوازیی لێ‌کرا.
وەک باسیشی دەکرێت، بڕیارە ئەمڕۆ چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌به‌رهه‌م ئەحمەد ساڵح سه‌رۆک کۆماری عێراق و عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومه‌ت و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای عێراق و موحه‌ممه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆکی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی دیکه‌ی عێراق و نوێنه‌رانی پێکهاتەی تورکماندا کۆببێته‌وه.
چاوه‌ڕوان دەکرێت وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای دیدار‌و کۆبوونه‌وه‌کانی له‌به‌غدا، بەمەبەستی دیدار‌و وتووێژی لەگەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدریش سه‌ردانی نه‌جه‌فی پیرۆز بکات.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە وەزیری دەرەوەی تورکیا پاش دیدار‌و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی دەوڵەتی ناوەندی و کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق سەردانی ھەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتەش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەم ناوچەیەش دا دیدار‌و وتووێژ دەکات.