تشرینی دووه‌م 04, 2018 08:27 Asia/Tehran
  • دابینکردنی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق لە گەڵ سوریا لە لایەن هێزە ئاسایشیەکانی عێراقەوە

هێزە ئاسیاشیەکانی عێراق بۆ دابینکردنی ئاسایشی سنورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ سوریا لەم ناوچەیەدا جێگیر بوونە .

بەپێی راپۆرتی رۆژی شەممەی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلعێراقیە ، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەریی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق گوتی : هاوکات لە گەڵ جێگیربوونی یەکینەکانی ئەرتەشی عێراق و حەشدی شەعبی لە سەر سنوورەکانی عێراق وسوریا ، فڕۆکە جەنگیەکانی عێراقیش پەلاماری دەسپێشخەرانەیان بۆسەر بنکەکانی گروپە تیرۆریستیەکان لە نێو خاکی سوریا ئەنجام دا .

یەحیا رەسوڵ وتیشی : ئەم پەلامارانە وای کردووە تیرۆریستانی داعشی تا پێنج کیلۆمەتریی سنوور دوورکەونەوە و ئێستا ئاسایش لە  کەرتی سنووریی عێراق بە تەواوەتیی دامەزراوە .

سەرپەیڤ