له به ر یه ک هه لوه شانی تۆڕێکی تڕۆڕیستی لە پارێزگای ئەنباری ئێراق
هێزە ئاسایشیەکانی ئێراق لە ئوپڕاسیونێکدا توانیان تۆڕێکی تڕۆڕیستی چالاک لە بواری بۆمب نانەوە لە پارێزگای ئەنبار لەناو ببەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی دووشەمەی ئێسپوتنیک ، هێزە ئاسایشیەکانی ئێراق توانیان لەو ئوپڕاسیونەدا 6 ئەندامی ئەو تۆڕە تڕوڕیستیە قۆڵبەست بکەن . لە هەمان حاڵدا عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی ئێراق ڕۆژی ڕابردوو یەکشەمە لە د انیشتنێکدا لە گەڵ فەرماندەرانی ئاسایشی سەربازی و هەواڵدەری ئەو وڵاتە جەختی کرد : بیرۆکە ی تەکفیری هەروا بەردەوامە و هەوڵەکان بۆ لەناو بردنی ئەو بیرۆکە دەبێ پەرە بستێنێ . عەبدولمەهدی وتیشی : هەوڵەکان و ئوپراسیونی هێزە ئاسایشیەکان سەبارەت بە ڕاوەدوونانی تۆڕە تڕوڕیستیەکان لە ئێراق هەروا درێژەی هەیە . لەو دانیشتنەدا هەروەها سەبارەت بە دۆخی ئاسایشی ئێراق و دۆخی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریا بیروڕایان گۆڕیەوە .