کانونی یه‌که‌م 01, 2018 15:58 Asia/Tehran
  • لەناوبرانی بۆمبە بەجێماوەکانی داعش لە پارێزگای ئەنباری عێراق

هێزە ئاسایشییەکانی عێراق ، هەشتاو سێ بۆمبی تیرۆریستانی داعشیان لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژاوای ئەو وڵاتە، دۆزییەوەو لەناویان بردن.

بەپێی راپۆری ئەمرۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر، سوپای عێراق لە هەڵمەتی پاکتاوکردنی پارێزگای ئەنبار، ژمارێک لە تیرۆریستانی تەکفیریی داعشیشی ڕاوەدوو ناو توانی تیرۆریستێکی تەکفیری لە ئۆردوگای عامرییە قۆڵبەست بکات.

هەڵمەتی پشکنین و دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش لە شاری رۆمادی ناوەندی پارێزگای ئەنبار لە مانگی ئۆکتۆبری ڕابردووەوە دەس پێ کرا.

لەهەواڵێکی دیکەدا، تاقمێک لەژنانی ئێزدی قوربانی تاوانکارییەکانی داعش لە عێراق بەنیازن لە کۆمپانیای فەڕەنسی "لافارج" بەتۆمەتی دابین کردنی دراڤیی تیرۆریستان، سکاڵا بکەن.

"ئەمەل کلۆنی" نوێنەری پارێزەرانی ژنانی ئێزدی لەبەیاننامەیەکدا کە رۆژی شەممە لە میدیاکانی عێراق بڵاو کرایەوە، جەختی کردەوە لەسەر پێوشوێن گرتن و سزادانی یاسایی داعش و لایەنگرانی ئەو تاقمە تیرۆریستییەو درانی زیانبایی بەقوربانیانی تاوانکارییەکانیان.

تاقمی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش پاش هێرشی بەرفراوان بۆسەر خاکی عێراق لە ساڵی٢٠١٤دا نزیک بە هەزار ژن و کچی ئێزدی بەدیل گرت و تاوانی زۆر لەوان ئەشکەنجە، دەسدرێژیکردن و کڕین و فرۆشتن لە بازاڕی کۆیلەکانی، دەرهەقیان ئەنجام دا.

سەرپەیڤ