کانونی دوھەم 20, 2019 12:39 Asia/Tehran
  • تیاچوونی گرووپێکی تیرۆریستیی لە کەرکووک

یەکەی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ئێراق ڕایگەیاند کە گرووپێکی سەر بە تیرۆریستانی داعشی لە پارێزگای کەرکووکی تیا بردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ "یەحیا ڕەسووڵ" وتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ئێراق ڕایگەیاند: یەکەی هەواڵگری و دژە تیرۆر، ئەم گرووپە تیرۆریستییەی لە گوندی "قەرە تەپە" لە ناوچەی "یایجی" لە پارێزگای کەرکووک تیا بردووە.

هەروەها هیزەکانی سوپای ئێراق لە ئۆپەراسیۆنێکدا ، ٢٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە لە ناوچەی «البحیرات»ـیان لە شاری «جرف النصر» هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق پاکتاو کردەوە و دەستیان گرت بە سەر ژمارێک تونێل کە تیرۆریستانی داعش هەڵیانکەندبوون.

هەواڵی دیکەش ئەوەیە کە "نەعیم کەعوود" سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی لە ئەنجومەنی پارێزگای "ئەنبار" ڕایگەیاند: هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا  بنکەگەلێکان لە ناوچەکانی «عین الأسد، القائم و الرطبة» لە پارێزگای ئەنبار هەیە.

هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ ئەوەی کە هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا دەباتە دەرەوە، هەواڵ و راپۆرتی جۆربەجۆر سەبارەت بە جم و  جۆڵی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئێراق بڵاو بۆتەوە.

بە هاتنی ژمارێکی زۆر لە هێزە ئەمریکاییەکان لە سووریاوە بۆ بنکەی سەربازیی "عین الاسد" لە ڕۆژاوای پارێزگای ئەنباری ئێراق، دۆناڵد ترەمپ" چوارشەممە ٢٦ی دێسەمبەر بە ئامادە بوون لەو بنکەیە ڕایگەیاند کە بە نیازی ئەوە نییە هێزە ئەمریکاییەکانی سەقامگیر لە ئێراق لەم وڵاتە بباتە دەرەوە.

ئەو قسانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرەوڕووی ناڕەزایەتیی بەربڵاوی کەسایەتی و گرووپە سیاسییەکانی ئێراق بوویەوە.

سەرپەیڤ