هەوڵی ئەمریکا بۆ دروست کردنی شانەی سەربە داعش لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i356297-هەوڵی_ئەمریکا_بۆ_دروست_کردنی_شانەی_سەربە_داعش_لە_عێراق
فەرماندەی حەشدی شەعبی لە مێحوەری ڕۆژئاوای پارێزگەی ئەنبار، لە ڕٶژئاوای عێراق ، لە هەوڵی سەربازانی ئەمریکایی بۆ دروست کردنی شانەی سەربە داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق وسووریا هەواڵی دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2019 13:08 Asia/Tehran
  • هەوڵی ئەمریکا بۆ دروست کردنی شانەی سەربە داعش لە عێراق

فەرماندەی حەشدی شەعبی لە مێحوەری ڕۆژئاوای پارێزگەی ئەنبار، لە ڕٶژئاوای عێراق ، لە هەوڵی سەربازانی ئەمریکایی بۆ دروست کردنی شانەی سەربە داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق وسووریا هەواڵی دا.

" قاسم موسلیح " فەرماندەی حەشدی شەعبی لە مێحوەری ڕۆژئاوای پاڕێزگەی ئەنبار، ڕٶژی یەکشەممە لە وتووێژ لەگەل کەناڵی مەیادین وتی: سەربازانی ئەمریکایی لە هەرشوێنێکداکەبن، گروپە تیرۆریستەکانی سەربە داعش بە ئازادی کردەیی زۆرتر لەوناوچەیە ، هاتووچوو دەکەن. قاسم موسلیح بە ئاماژەدان بە پەرەی ئاستی ئامادەیی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ سووریا وتی: لە حاڵێکدا کە شەڕی قورس لە نیوان هێزەکانی سووریای دێموکراتیک وداعش لە " سوسە" وهەجین لە ڕۆژهەڵاتی سووریا ، درێژەی هەیە ، سەربازانی ئەمریکایی لەدوی هەڵمەتی سێخوڕی وشناسایی بۆ پەلاماری تیرۆریستی لەدژی یەکینەکانی خۆڕاگرن. " مەعین کازمی" فەرماندەیەکی تری گروپی حەشدی شەعبی عێراقیش ڕۆژی یەکشەممە لە کاردانەوە بە هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ڕژێمی زایۆنی لەمەڕ پەلاماربۆسەر بنکە وبارەگای ئەم گروپە لەناو خاکی عێراق وتی: هەزاران موشەک بۆ وەڵام دانەوە بە پەلامارەکانی شیمانەیی ئیسراییل ئامادە کراوە. " مایک پمپئو " وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا پاش ئەمە ئیدعای کرد کە ڕژێمی زایۆنی بە نیازە شوێنی  گروپە چەکدارەکان لە ناو خاکی عێراق بداتە بەر پەلامار.دەوڵەتی عێراق نوامبەری ٢٠١٦ حەشدی شەعبی " بەسیجی جەماوەری" وەکوو ڕێکخراوی ئاسایشتی ئەم وڵاتە ولەژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ناساند.