تێک شکێندرانی بنکەی داعش لە لایەن حەشدی شەعبی ئێراقەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i358178-تێک_شکێندرانی_بنکەی_داعش_لە_لایەن_حەشدی_شەعبی_ئێراقەوە
هێزی حەشدی شەعبی ئێراقی ژومارێک بنکەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگەی دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیان تێک شکاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2019 14:14 Asia/Tehran
  • تێک شکێندرانی  بنکەی داعش لە لایەن حەشدی شەعبی ئێراقەوە

هێزی حەشدی شەعبی ئێراقی ژومارێک بنکەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگەی دیالە لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتەیان تێک شکاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی  یەکشەممەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە سومەریە نیووز، هێزی حەشدی شەعبی بە پێی ئۆپراسیۆنی بەربڵاو لە شارۆچکەی ئەبوو سەیدا لە دیالی، بنکەی تیرۆریستانی داعشیان تێک شکاند.

هێزی حەشدی شەعبی  بە هاوکاری سوپای ئێراق لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە لە دەستی پاشماوەی تیرۆریستانی تەکفیری  بەشدارییان  هەیە.

بەپێی هەواڵێکی تر، 231 تیرۆریستی داعیش ئێراقی لەلایەن تاقمی ناسراو بە هێزی هەسەدە، ڕادەستی بەغدا کراون.

ئەم تیرۆریستانە خۆیان ڕادەستی هێزی هەسەدە کردبوون.

ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو میدیاکانی عەرەبی باسی ڕێککەوتن لەگەڵ تاقمی ناسراو بە هەسەدەیان کرد بوو بۆ ڕادەست کرانی دەیان ئەندامی داعشی بە دەوڵەتی بەغدا.