ئادار 01, 2019 15:33 Asia/Tehran
  • هەبونی دەیان ژن و ئافرەتی داعشی لە بەندیخانەکانی ئێراق

کومیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئێراق ڕایگەیاند: زۆرتر لە 1500 ژن و ئافرەتی داعشی بیانی لە بەندیخانەکانی ئەم وڵاتە دان .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، عەلی بەیاتی  ئەندامی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئێراق بە ئاماژەدان بە ئامادەبوونی سێ ئافرەت و دوو منداڵی فەرەنسی  لە کۆڕی تیرۆریستانی داعشی لە بەندیخانەکانی  ئێراق وتی : ئافرەتێک و سێ منداڵی ئاڵمانی و سێ ئافرەت و سێ منداڵی ئەمریکای باشووریش لە داعیشییە گیراوەکان لە ئێراقن.

بەیاتی وێڕای پێداگری کردن لەسەر وەرگرتنی ئەندامانی تیرۆریستی داعش لە وڵاتانێک کە شارومەندی ئەوێن، وتی : ئەم وڵاتانە بەرپرسی  بیرۆکەی ئەوان بەرەوی بیری توندرەوی و تەکفیرین.

ئەندامی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ئێراق  بە سەرنجدان بە نەبوونی ژێرخانەکان و توانایی ماڵی ئەم وڵاتە بۆ درێژەی لەبەندکرانی ئافرەتان و منداڵانی  داعشی وتیشی: تەنیا دادگایی کرانی ئەو کەسانەی تاوانەکەیان سەلمێندراوە، لە ئارا دایە  . 

دەوڵەتی ئێراق  دیسەمبەری 2017  ئازاد کرانی ناوچەگەلێکی ئەم وڵاتە لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعشی  ڕاگەیاند  بەڵام چالاکی پڕژوبڵاوی  ئەندامانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی  ئێراق درێژەی هەیە .

سەرپەیڤ