کانونی دوھەم 01, 2026 19:15 Asia/Tehran
  • قوباد تاڵەبانی: بە یەکدەنگی ناکۆکییەکانی هەرێم و بەغدا چارەسەر دەبن

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی ٢٠٢٦ پەیامێکی بڵاو کردەوە.

 قوباد تاڵەبانی، لە پەیامەکەیدا وێرای پیرۆزبایی ساڵی تازە، پێیشیداگرت لەسەر پێویستیی پەند وەرگرتن لە ناکۆکییەکانی ڕابردوو و دەستپێکردنی وەرزێکی نوێ بۆ بنیاتنانەوەی متمانە و یەکگرتنی ناوخۆیی. قوباد تاڵەبانی هاودەنگی و دیالۆگی هاوبەشی بە ڕێکارێکی کاریگەر زانی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و هیوای خواست ساڵی ٢٠٢٦ساڵی پێشکەوتن، خزمەتگوزاری و داکۆکی کاریگەر بێت لە مافە یاساییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.

سەرپەیڤ