پەرلەمانی عێراق مەرجەکانی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار رادەگەیێنێت
پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کراوەتەوە و داوا لەو کەسانە دەکات مەرجەکانیان تێدایە، لە سێ رۆژدا داواکاری پێشکێش بکەن.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق، ئەو کەسانەی خوازیارن خۆیان بەربژێر بکەن، دەتوانن داواکاریی نووسراو لەگەڵ سیڤی و بەڵگەنامە فەرمییەکانیان پێشکێشی فەرمانگەی کاروباری یاسایی لە کۆشکی کۆنفرانسەکان لە بەغدا بکەن، لە مەرجەکانیش دەکرێ ئاماژەی چەند خاڵێک بکەین لەوان؛ پێویستە هاووڵاتی عێراقی بێت و تەمەنی لە چل ساڵ کەمتر نەبێت. ناوبانگی باش بێ و سیاسەت بزانێ ولانیکەم خاوەنی بڕوانامەی زانکۆیی بێ و بە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری یان هەر رێکارێکی هاوشێوە نەگیرابێت.
لەدوای هەڵبژاردنی، سەرۆککۆمار بەربژێری گەورەترین فراکسیۆن رادەسپێرێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، کە لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەبێت.