راھێنانی تیرۆریستانی داعش لە بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق
بەرپرسێکی رێکخراوی بەدری عێراق گوتی ئەمریکیەکان نزیکەی ١٠٠٠ تیرۆریستیی داعش لە بنکەکانی خۆیان لە عێراق رادێنن .
«قضی الانباری» بەڕێوەبەری نوسینگەی رێکخراوی بەدر لە پارێزگەی ئەنبار لە وتووێژ لە گەڵ ماڵەڕی ئەلمعلوومەدا ریگەیاند ئەم داعشیانە لە بارودوخێکی تایبەتی دان و ئەمریکا بە توندی ئاگاداریان لێدەکات .
چوارشەمەی حەوتەی رابردوو ماڵپەڕی عەرەبی پۆست باسی راھێنانی زیاتر لە ١٠٠٠ چەکداری کرد لە بنکەکانی عەینولئەسەد و ئەلحەببانیە لەپارێزگەی ئەنبار .
ئەوە لە کاتێکدایە کە لیژنەی ئاسایشی نیشتمانیی و بەرگریی عێراق پێنجشەممەی رابردوو رایگەیاند : ئەمریکیەکان بە کردەوە رێگا دەگرن لە پەلاماری ھێزە عێراقیەکان بۆسەر پاشماوکانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی ئەم وڵاتە .
ھەندێ لە ئەندامانی پەرلەمانی عێراق رایانگەیاندووە ، بەمزوانە یاسای دەرکردنی ھێزە بیانیەکان لەوان ھێزە ئەمریکیەکان لە عێراق واژۆ دەکەن .
بە نەمانی داعش لە عێراق لە دیسامبری ٢٠١٧ ، خەڵک و پارت و کەسایەتی و میدیاکانی عێراق خوازیاری کشانەوەی لەشکەریانی ئەمریکی لە وڵاتەکەیانن .