١٣کوژراوو بریندار بە هۆی تەقینه وە لە موسڵی عێراق
May 27, 2019 17:02 Asia/Tehran
بە هۆی تەقینه وه ی ترۆمۆبیلی بۆمب ڕێژکراو لە رۆژئاوای شاری موسڵ ناوەندی پارێزگەی نەینەوا لەباکووری عێراق ، پێنج کەس کوژران و٨ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین کەنالی زانیاری گەیاندنی ئاسایشی عێراق بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: ئەم ترۆمۆبیلە بۆمب ئاخنکراوە لە بەرانبەر بازاڕێکی خۆجیی لە گوندی " ئەلعوینات" لە ناوچەی " ڕەبیعە " ی موسڵ تەقێوەتەوە وئەگەری پەرەسەندنی ژماری کوژراووبریندارەکان بە هۆی قەرەبالغی گەڕەکی تەقینەوەکە لە ئارا دایە. ڕۆژی پێنجشەممەیش بەهۆی تەقێندرانەوەی ترۆمۆبێلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوچەی " ئەلقەزا" لە ڕۆژئاوای پارێزگەی ئەنباری عێراق ، لانی کەم سێ کەس کوژران ویا بریندار بوون.