حوزه‌یران 25, 2019 15:37 Asia/Tehran
  • پێداگریی لە سەر دەکارهێنانی توانا و پوتانسییەلەکانی ئێستا بۆ پەرە پێدانی هاوکاریی ئێران و ئێراق

سەرکۆنسولی ئێران لە هەولێر خوازیاری دەکار هێنرانی هەموو توانا و پوتانسییەلی بەردەم بۆ پەرە پێدانی هاوکاریی ئێران و ئێراق بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا؛ "مورتەزا عەبادی" سەرکونسولی ئێران لە هەولێر لە دیدار لەگەڵ پارێزگار، سەرۆک زانکۆکان و ئەندامانی ژووری بارزگانیی پارێزگای نەینەوا، هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق، پێی داگرت لە سەر پێویستی بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندییەکان.

سەرکۆنسولی ئێران کە پاش ئازاد کرانی موسڵ تا ئێستا سێ جار سەردانی ئەم پاریزگای کردووە، سەبارەت بە ئامانجەکانی سەفەری خۆی بۆ نەینەوا وتی: پێوەندییەکانی ئێران و ئێراق پێوەندیەکی قووڵ و دۆستانەیە و پێویستە هەموو توانا و پوتانسییەلی دوو وڵات بۆ پەرە پیدانی پێوەندیی دوولایەنە بەکار بهێنرێت.

عەبادی لە دیداری پارێزگاری نەینەوادا ڕاشکاوانە رایگەیاند: خەڵکیی ئەم پارێزگایە بەتایبەت موسڵی ناوەندی پارێزگای نەینەوا، بە یەکێتی و یەکگرتنەوەی هەموو هۆز و عەشیرەتەکان، سوپا و هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سەر لەمپەری گرووپی تیرۆریستیی تەکفیری داعش دەرباز بوون و کەوتنە سەر ڕێگای بنیاتنانەوە و ئاوەدان کردنەوە.

سەرپەیڤ