ته‌مووز 24, 2019 08:02 Asia/Tehran
  • پاکتاوکرانی سی ئاوایی لە هەڵمەتی

هێزەکانی سوپاو حەشدی شەعبیی عێڕاق لەچوارەمین ڕۆژی قۆناخی دووهەمی هەڵمەتی"ئیرادەی سەرکەوتن"، سی گوندیان لەباکوری بەغدا پاکتاوکرد.

بەپێی ڕاپۆری ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەربازیی عێراق "الاعلام الحربی" ،  قۆناخی دووهەمی هەڵمەتی "ئیرادەی سەرکەوتن" بە فەرمانی "عادڵ عەبدولمەهدی" سەرۆک وەزیران و فەرماندەری گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەئامانجی چەسپاندنی هەرچی زیاتری ئاسایش و سەقام لەناوچە باکوریەکانی بەغداو ناوچەکانی دەورووبەری لە پارێزگاکانی دیالە، سەلاحەدین و ئەنبار دەس پێ بووە.

قۆناخی یەکەمی هەڵمەتی"ئیرادەی سەرکەوتن" حەوتی ژوولای ڕابردوو بەئامانجی پاکتاوکردنی سی هەزار کیلۆمتر لەناوچە بیاوانییەکانی سێ پارێزگای ئەنبار، سەلاحەدین ونەینەوا ئەنجامی گرت.

بەقسەی بەرپرسانی عێڕاقی هەڵمەتی ئیرادەی سەرکەوتن، گەورەترین هەڵمەتی سەربازی لەکاتی ڕزگارکرانی عێراق لەچنگ تاقمی ترۆریستیی داعش لەدیسەمبەری٢٠١٧ ی زایینی دێتەئەژمار.

سەرپەیڤ