بەردەوامیی ھەڵمەتی «خواستی سەرکەوتن» لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i369485-بەردەوامیی_ھەڵمەتی_خواستی_سەرکەوتن_لە_لایەن_ھێزەکانی_حەشدی_شەعبییەوە
سەرکردەیەکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیەو ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق ھەڵمەتی «خواستی سەرکەوتن» ھەتا چەسپاندنی تۆکمەوتەواوی ئاسایشت لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 02, 2019 14:46 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەڵمەتی «خواستی سەرکەوتن» لە لایەن ھێزەکانی حەشدی شەعبییەوە

سەرکردەیەکی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق ڕایگەیاند: ھێزەکانی ئەم ڕێکخراوەیەو ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق ھەڵمەتی «خواستی سەرکەوتن» ھەتا چەسپاندنی تۆکمەوتەواوی ئاسایشت لە سنوورەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام دەکەن.

«ھادی خۆراسانی» لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبیی عێراق پێی داگرت: ھێزەکانی حەشدی شەعبی لەم قۆناغەی ھەڵمەتی «خواستی سەرکەوتن» دا پتر لە ٦٥٠ کیلومەتر لە لێواری سەرسنووریی عێراقیان کۆنترۆڵ کردووەتەوەو بە تەواوی پاکتاویان کردووە.

ناوبراو پێشی داگرتووە کە، ھێزەکانی ئەمریکی بە نیازی دروست کردنی کەلێن و بۆشایین لە ناوچە سەر سنوورییەکان و ورووژاندنی کۆمەڵێک لە چەکدارانی داعشن لەنێو بیابانەکانی ئەنیاری ڕۆژئاوای عێراق.

ئەم سەرکرڕدە سەربازییەی عێراق ئەوەشی ڕاگەیاندووە کە، ئۆپراسیۆنی سەربازیی حەشدی شەعبی و ھێزە ئاسایشتییەکانی عێراق ھەتا کاتی دابین کردنی تۆکمەوتەواوی ئاسایشتی سنوورەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام دەبێت.

ھەڵمەتی «خواستی سەرکەوتن» لە حەوتەمی ژوئیەی ڕابردوو دەستی پێ کراوەو ھەتا ئێستا پێنج قۆناغی ئەم ھەڵمەتە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ ھاتووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی ، ئامانج لە ھەڵمەتی «خواستی سەرکەوتن» پشکنین و دابین کردنی ئاسایشتی گوندو ڕێگاکان لە ناوچەکانی باکووری پارێزگای کەربەلاو باشووری ئەنبارو پاکتاوکردنی ئەم شوێنانە لە بوونی دەست و پێوەندەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشە.

تاقمی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 دا بە پشتیوانیی دراڤی و سەربازیی ئەمریکاو هاوپەیمانە ڕۆژئاوایی و عەرەبییەکانی ئەم وڵاتە، لەوانە عەرەبستان و تورکیا، وێڕای پەلاماردانی عێراق دەستی گرت بە سەر بەشگەلێکی بەربڵاوی ناوچەکانی باکوورو ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەو دڕندەکاریی زۆری ئەنجام دا. لەو کاتەوە هەتاکوو ئێستا هێزەکانی عێراق بە یارمەتیی حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە و یارمەتییە موستەشارییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران زۆرێک لە ناوچەداگیر کراوەکانیان لەوانە شاری موسڵ لە تیرۆریستانی داعش سەندووەتەوەو لە کردەوەدا کاری داعش لە عێراق دا کۆتایی پێ هاتووە .

سەرباری تێکشکانی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق دا، کەچی ھێشتا کۆمەڵێک لە بەرماوەکانی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق خۆیانیان حەشار داوەو جاروبار بە شێوەی پرژو بڵاو هێرشێکی تێکدەرانە ئەنجام دەدەن.