حەشدی شەعبی : زیاتر لە 150 داعشی بەدیلگیراو بە چاودێری ئەمریکا گەیشتنە عێراق
فەرماندەری لەشکەری 44ی حەشدی شەعبی عێراق رایگەیاند : داعشیەکان بە ئاشکراو بە ئازادی بە چاودێریی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە سووریاوە دێنە نێو عێراق .
بەپێ راپۆرتی ئەلعالەم ، حەمید یاسری ئەمڕۆ پێنجشەممە گوتی : سەرچاوەکانی حەشدی شەعبی کە لەسەر سنوورەکانن ، باسی هاتنی داعشیەکان لە سوریاوە بۆ عێراق دەکەن کە لە رێگەی دیاریکراوە ئەنجام دەبێ .
ئەم فەرماندەرەی حەشدی شەعبی جەختی کردەوە : بەپێی زانیارەکان ، ئەم دواییانە زیاتر لە 150 تیرۆریست گەیشتوونە عێراق و بەرەو ناوچەکانی نزیک شنگار چوون .
یاسری گوتیشی : چاودێری کردنی ئاسمانیی دەتوانێ هەر کەسێکی چەکدار ببینێ کە لە ناوچەکانی نێوان سوریا و عێراق جوڵە دەکەن ، لەڵام لەبەر ئەوەی کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەناو دژی داعش بەسەر ئاسمانی عێراقدا دەسەڵاتی هەیە ، ئەم زانیاریانە نادەنە دەست .
فەرماندەرەکەی حەشی شەعبی لە هێزی ئاسماینی عێراقی ویست بۆ زاڵبوون بەسەر ئاسمانی ئەم وڵاتە ، بوشاییەکان پڕ کاتەوە و گوێ نەداتە هاوپەیمانیی ئەمریکی .