کانونی یه‌که‌م 30, 2019 16:39 Asia/Tehran
  • پەلاماری ئەمریکا بۆسەر حەشدی شەعبی

لە پەلاماری شەوی رابردووی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بۆسەر دوو بنکەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شاری سنووری قائیم لە رۆژاوای عێراق ، 25 کەس لە هێزەکانی حەشدی شەعبی شەهید بوون .

کاربەەستان و کەسایەتی و تاقم و پارتە سیسایەکانی عێراق ، پەلاماری ئەمریکا بۆسەر بنکەکانی حەشدی شەعبیی لە شاری سەرسنووری قائیم لە پارێزگەی ئەنباری رۆژاوای عێراقیان شەرمەزار کرد . بەرهەم ساڵح سەرۆکی عێراق شەوی رابردوو وێڕای ئێدانە کردنی ئەم پەلامارە جەختی کردەوە ، پەلاماری ئەمریکا بۆسەر حەشدی شەعبی پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە .

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراقیش دوای ئەم پەلامارە لە پێوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ وەزیری دە رەوەی  ئەمریکا خوازیاری روونکردنەوە لە بارەی ئەم هەنگاوە بوو کە بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتیەکانە .

کەسایەتی و لایەنەکانی دیکەی عێراقیش هەرکامیان ئەم پەلامارەیان شەرمەزار کرد.

عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتماننی عێراق

عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەتی نیشتماننی عێراق ، ئەبوومەهدی موهەندس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی ، گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق ، بزووتنەوەی حەسائیب ، هاوپەیمانیی فەتح و رەوتی سەدری عێراق و بزووتنەوەی ئانساروڵڵای یەمەن ئەم پەلامارەی ئەمریکایان شەرمەزار کرد .

حزبۆڵڵای لوبنان ئەمڕۆ دوشەممە لەم بەیان نامەیەدا وتی: ئەمریکا لە سەروبەندی زەبردان لە ئەندام گەلێکە کە توانانیی بەربەرەکانی لەگەڵ داعشیان لە عێراق هەیە . حزبۆڵڵا پیداگرت : ئەمریکا لە ڕواڵەتی بەبێ دەمامکی خۆی وەکوو دوژمنی عێراق پەردەی لادا وکەسانێک کە ئەم کارە گەمژانەیان ئەنجام داوە، بە زوویی شایەتی شوێنهات وئاکامەکەی دەبن.

شاندی زانایانی بەیروتیش لە بەیان نامەیەکدا بە شەرمەزار کردنی پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر حەشدی شەعبی عێراق ڕایگەیاند : ئەمریکا لە دووی لاوازکردنی مێحوەری خۆڕاگریە وئەم پەلامارە لە چوارچێوەی بەدی هاتنی بەرژوەندی هاوبەشی ئەم وڵاتە لەگەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجام بووە.

لێژنەی زانایانی بیروت هەروەها لە خەڵکی عێراق داوای کرد لە هێزەکانی بەسیجی جەماوەری پشتیوانی بکەن ، چونکە هێزەکانی حەشدی شەعبی بە شکست دانی پڕۆژەی ئەمریکا وداعش، فیداکاری ولە خۆبردوویی زۆریان بوبەرەڤانی لە دەسەڵاتدارەتی وسەروەری عێراق وخەڵکی ئەم وڵاتە یان ئەنجام دا. هەروەها گروپە بەحرینیەکان لە بەیان نامەیەکدا پەلاماری ئەمریکا بۆ سەر بنکە وبارەگای هێزەکانی حەشدی شەعبی عێراقیان شەرمەزار کرد وئەوەیان بە بنپێکەری ئاشکرای سەروەری ودەسەڵاتدارەتی ئەم وڵاتە زانی.

"محەممەد حەلبوسی" سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وێڕای بانگهێشتنی هەموو باڵ و لایەنەکان بۆ دانبەخۆداگرتن، پەلاماری سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی شەرمەزار کرد.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: "سەرۆکی پەرلەمان پەلاماری شەوی ڕابردووی سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی و شەهید و برینداربوونی هێزەکانی ئەو ڕێکخراوە شەرمەزار دەکا و بە پێشێلکەری سەروەریی عێراقی دەزانێ".

لەدرێژەی ئەو بەیاننامەدا هاتووە: "هاوکات لەگەڵ بانگهێشت کردنی هەمووان بۆ دانبەخۆداگرتن، جەخت دەکەین لەسەر پێویستیی پەیڕەویی هەمووانی لە سەرکردایەتی گشتیی هێزە چەکدارەکان".

هەروەها "دیمیتری پسکۆف" وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی ڕووسیا لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەمریکا بۆسەر پێگەو بنکەی گوردانەکانی حیزبوڵڵا لە عێراق و سوریا وتی: ئەمریکا ئێمەی ئاگادار نەکردبۆوە لەو پەلامارانەی ئەنجامی دا. ناوبراو وتیشی: ئێمە پێشوازیی دەکەین لەگشت هەوڵ و هەنگاوە پۆزێتیڤەکان کە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزمدا ئەنجام دەگرێ، بەڵام هەمووی ئەو کردانەی دەبنە مایەی ناجێگیری و بێ سەقامی لەناوچەدا، بە نگەتیڤ دەزانین.

سەرپەیڤ