نەیارەتیی تووندی چوارچێوەی هەماهەنگی دژی پەلاماردانی وڵاتان لە خاکی عێراقەوە
شوبات 05, 2026 16:34 Asia/Tehran
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق دژایەتیی توندی خۆی لەگەڵ پەلاماركردنەسەر وڵاتانی دیکە لە خاکی وڵاتەكەیەوە ڕاگەیاند.
چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بەکارهێنانی خاکی ئەم وڵاتە بۆ ئەنجامدانی هەر کردەیەکی دەستدرێژكارانە دژ بە هەر وڵاتێک بە توندی ڕەت دەکاتەوە و ئەم هەڵوێستەش لە چوارچێوەی پابەندبوون بە بڕگەکانی دەستووری عێراق گیراوەتەبەر.