سەرۆک وەزیرانی نوێێ عێراق و ئەو کێشانەی وا بەرەوڕووی دەبێتەوە
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق 01/02/2020 محەمەد تەوفیق عەلاویی وەکوو سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە ناساند.
عێراق لە یەکەمی ئۆکتۆبەرەوە شایەتی گەلێ ناڕەزامەندی دەربڕینە لە دژی دەوڵەت. داواکاری و خواستی کۆمەڵایەتی، ئابووری و سیاسی هۆکاری ئەو ناڕەزامەندی دەربڕینانە بووە بەڵام بە هۆی خۆتێ وەردانی بیانیەکان و هەندێک ڕەوت و لایەنی لادەرانەی نێوخۆیی، ئەو ڕەخنانە ئاوێتەی تووندوتیژی بووە.
بەهۆی ئەم بابەتە، عادڵ عەبدولمەهدی لە 30یی نۆڤەمبەردا خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیران کێشایەوە و پەرلەمانی ئەو وڵاتەش لە یەکەمی دێسەمبەردا ڕەزامەندی لەگەڵ ئەو داواکاریە دەربڕی. بەڵام لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هەر وەک سەرۆک وەزیرانی بەرەوپێشەوە بردنی کاربارەکان، چالاکیەکەی بەردەوام کرد.
سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق، بەرەوڕووی هەندێک کێشەی کورت ماوە دەبێتەوە. پێکهێنانی کابینەی نوێش یەکێک لەو کێشانەیە، ئەگەرچی عەلاوی ڕایگەیاند کە کابینەی نوێ بەدوور لە پشکخوازی سیاسی لایەن و کۆتلەکان پێک دێنێت، بەڵام داڕشتی دەسەڵات لە عێراقدا بە چەشنێکە کە ناکرێت ئاوڕ لەو پشک بەندیە نەداتەوە.
کێشەیێکی دیکەی عەلاوی، بەردەوام بوونی ڕەخنە و ناڕەزامەندی دەربڕینەکان و ناهێمنیە لەو وڵاتەدا. بەشێک لە ناڕازیەکان لە شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق نەیارەتی خۆیانیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانە نوێیەکەی ئەو وڵاتە دەربڕیوە و راشیانگەیاندووە کە عەلاوی سەرۆک وەزیرانی چاوەڕوان کراوی ئەوان نیە چوونکە پێشتر لە دەسەڵاتی عێراقدا بووە و هەروەها لەمدواییانەش لە دەرەوەی عێراقدا ژیاوە.
عەلاوی دەبێتە سەرۆک وەزیرانی کاتیی عێراق و ئەرکی ئەوەی پێ سپێردراوە لە ماوەیێکی یەک ساڵاندا، بوار بۆ بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنی پێش وەختی پەرلەمانی و پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق خۆش بکات. بە سەرەنجدان بەو هەلومەرجەی وا عێراق لەباری سیاسی و ئاسایشیەوە بەرەوڕوویەتی، خۆش کردنی بوار بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنی پێش وەخت، ئەرکێکی ئاستەم و دژوارە.