نیسان 22, 2020 11:34 Asia/Tehran
  • کوژرانی ١٤ چەکداری داعش لەئاکامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئێراق دا

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ئەرتەشی ئێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەم ڕایگەیاند کە لەئاکامی پەلاماری فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی وڵاتەکەیەوە ١٤ ڕەشەکوژی داعش لە پارێزگەی سەلاحەدینی باکووری بەغدا کوژراون.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا لەمیانەی ئەو هێرشەدا هەروەها بنکەو حەشارگەکانی ئەو ڕەشەکوژانە لە دەڤەری عەبدولعەزیزی دەوروبەری شاری دوور لێک بڵاو کراون.

لەشکری ٣٥ ی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە هاوبەشی لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئێراقیش دوێنێ سێ شەم شوێنی کۆبوونەوەی چەکدارانی داعشی لە دەڤەری زەلایەی سەر بە پارێزگەی سەلاحەدینی نێوەڕاستی ئەو وڵاتەی کردە ئامانج کە جگە لە کوشتنی ئەو ڕەشەکوژانە جبەخانەو چەکەمەنیەکانیشی لێک بڵاو کرد.

لەلایەکی دیکەوە کومیتەی میدیایی ئاسایشی ئێراق سەرلەئێوارەی دوێنێ سێ شەم ڕایگەیاند کە پاسی ئەفسەرانی پۆلیسی فیدڕاڵ لە پارێزگەی کەرکوکی ئێراق لەلایەن چەکدارانی سەربە داعش"ەوە کەوتە بەر پەلامار، بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا ئەو پاسە کە ئەفسەرە فیدڕاڵەکانی ئێراقی هەڵگرتبوو لەنزیک گوندی دب"ی جێگیر لە دەڤەری ریازی پارێزگەی کەرکووک کەوتە بەر پەلاماری داعشو لەئاکامی دا ئەفسەرێکی پۆلیس بریندار بوو.

هێزە ئێراقی یەکان بەهۆی بەرێوەبردنی ئۆپەڕاسیۆنی جۆربەجۆر لە دەڤەرە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە بەنیازی بەربەرەکانی و بن کۆڵکردنی پاشماوەکانی داعشن لە وڵاتەکەیان .

 

سەرپەیڤ