ئاب 16, 2025 22:12 Asia/Tehran
  • پەیامی بافڵ تاڵەبانی بۆ مەسعوود بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەرۆکی یەکێتیی لە پەیامێکدا بۆ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتیی نووسی جەخت لەسەر هەماهەنگی و رێککەوتنی نێوان هەردوو لا دەکاتەوە بۆکاری هاوبەش و جێ بەجێ کردنی ئەرکە چارەنووس سازەکان و هێزمەند کردنی هەرێمی کوردستانی عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانی، لە پەیامێکدا بۆ مەسعود بارزانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، نووسیویەتی، بە بۆنەی  حەفتا ونوهەمین ساڵوەگەڕی  دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و جێگرەکانی سەرۆکی پارتی و سەرکردایەتی و ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم، و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم. هەروەها بافڵ تاڵەبانی لەم پەیامەدا نووسیویەتی، جەخت لەسەر هەماهەنگی و  ویفاق لە  نێوان یەکێتی  و پارتی  و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە کان دەکەینەوە، بەمەبەستی کارکردنی هاوبەش  و ئەنجامدانی ئەرکە چارەنووسسازەکان و بەهێزکردنی ناسنامە و کیان و باشترکردنی ژیانی گەلە خۆشەویستەکەمان. 

سەرپەیڤ