هاتووچۆی ١٣٩ هەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری تەمەرچین
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕایگەیاند: هەژماری ئەو زیارەتکارانەی ئەمساڵ لە سنووری تەمەرچینەوە هاتووچۆیان کردووە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ڕابردوو ٢٧% زیادی کردووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئیدارەی گشتیی ڕێگاوبان و گواستنەوەی جادەیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا ژماری چوونەدەری زیارەتکاران لە سنووری تەمەرچین بۆ عێرق ٧٣ هەزار و ٢١٦ کەس بووە و ژماری ئەو کەسانەش لەم سنوورەوە گەراونەتەوە بۆ ئێران گەیشتۆتە ٦٥ هەزار و ٨٥٨ زیارەتکار. ئیرەج ئازادی بەرپرسی دەروازەی سنووریی بازرگانیش ڕایگەیاند: نزیکەی ٨ هەزار زیارەتکاری بیانی لە ڕۆژانی ئەربەعیندا لە سنووری بازرگانەوە هاتوونەتە نێو ئێرانەوە. ئەم هەڵکشانەی ئاستی هاتووچۆ لە سنوورەکانی ئازەربایجانی ڕۆژاوا ، بەتایبەت پاش کۆتایی هاتنی ڕێوڕەسمی ئەربەعین، پیشاندەری گرنگایەتیی ستراتژیکی ئەم دەروازە سنوورییە لە ناوچەکەدایە و نەک هەر لە بواری ژماری موسافیرانەوە، بەڵکوو لە بواری بەهێزترکردنی پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ڕاکێشانی گەشتیاریش گەلێک گرنگە.